لە رووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای کەلار – خانەقین، کەسێک گیانی لەدەستدا
لە رووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای نێوان کەلار – خانەقین، کەسێک گیانی لەدەستدا .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، دووشەمەشەو لە ڕێگای نێوان کەلار - خانەقین نزیک گوندی شێرەون ڕوداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (مان بارهڵگڕ و جێب واز ) رویدا لە ئەنجامی ڕووداوەکە سەرنشینێکی جێب وازەکە گیانی لە دەستدا و شۆفێرەکەی بە سەختی بریندار بوو .
باس لەوەشکراوە، بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: