ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان: بەدواداچون بۆ کێشەی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەین

(0) / / گفتگو / عومەر گوڵپی زایەڵە پەرلەمانی کوردستان پێداویستى تایبەت


Aug 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، بەدواداچوون بۆ کێشەی‌ هاووڵاتیان و گەنجانى خاوەن پێداویستى تایبەت لەگەڵ مۆڵەتی‌ شۆفێری‌ دەکەین .
عومەر گوڵپی  ئەندامی پەرلەمانی  کوردستان   لەوتوێژی  لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە   ڕایگەیاند،  بەپێی‌ یاسا هیچ ڕێگرییەک نییە هاووڵاتیەکی‌ کەمئەندام ببێتە خاوەنی‌ مۆڵەتی‌ شۆفیریی‌ گشتی‌ بۆ پەیداکردنی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ خۆی‌‌و ماڵ‌و منداڵی‌ بەو مەرجەی‌ توانای‌ جەستەیی‌‌و ژیریی‌‌و دەروونی‌ گونجاوبێت بۆ ئەو ئەرکە، ئەوەش بە پێی‌ بەڵگەیەکی‌ پزیشکی‌ سەلمێنراو، کە ئەمەش بۆ هەر هاووڵاتیەکی‌ تر ڕاستە، واتە مەرج نییە ئەگەر کەسێک قاچێکی‌ لەدەستدا، ئیتر توانای‌ ئەوەی‌ نەبێت ببێتە شۆفیری‌ تەکسی‌.بە پێی‌ ماددەی‌ (٣) لە یاسای‌ ژمارە (٨٦)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٠٤)، یاسای‌ هاتوچۆی‌ بەرکار لە هەرێمی‌ کوردستان، کە مەرجەکانی‌ پێدانی‌ مۆڵەتی‌ شۆفیری‌ دەستنیشان دەکات، بە هیچ جۆرێک هیچ دەقێکی‌ تێدا نییە ڕێگە بگرێت بە پێدانی‌ مۆڵەتی‌ شۆفێری‌ گشتی‌ بە هاووڵاتیەکی‌ کەمئەندام و خاوەن پێداویستی‌ تایبەت بەو مەرجەی‌ لیژنەیەکی‌ پزیشکی‌ پشتڕاستی‌ توانایی‌ ئەو کەسە بکاتەوە کە توانای‌ شۆفێری‌ هەیە، هەروەها بە پێی‌ حوکمەکانی‌ یاسای‌ ژمارە (٢٢)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١١)، یاسای‌ ماف و ئیمتیازی‌ کەمئەندام و خاوەن پێداویستی‌ تایبەت و هەموارەکەشی‌ لە ساڵی‌ (٢٠٢١)، هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت مافی‌ کارکردن و گەیشتن بەو مافانەیان هەیە کە هاووڵاتیەکی‌ ئاسایی‌ دەتوانێت پێیان بگات.
ئەوپەرلەمانتارە وتیشی، بەڵام لە هەرێمی‌ کوردستان مافی‌ وەدەستهێنانی‌ مۆڵەتی‌ شۆفیری‌ گشتی‌ و وەدەستهێنانی‌ مافی‌ خاوەندارییەتی‌ تەکسی‌، لە هاووڵاتیانی‌ کەمئەندام و خاوەن پێداویستی‌ تایبەت وەرگیراوەتەوە، کە ئەمە پێچەوانەی‌ مافە بنەڕەتییەکانەو پاڵپشت نیە بە یاسا، چونکە مەرج نییە هەر هاووڵاتیەک کەمئەندام بێت ئیتر توانای‌ شۆفێری‌ و کاری‌ نەمێنێت، بەڵکو دەبێت بە بەڵگەیەکی‌ پزیشکی‌ بسەلمێت کە ئەم هاووڵاتیە توانای‌ بەدەستهێنانی‌ مۆڵەتی‌ شۆفیری‌ گشتی‌ نیەو ئەو توانایەی‌ نیە کە بۆ شۆفێری‌ ئۆتۆمبیلێکی‌ گواستنەوە (بۆ نمونە شۆفێری‌ تەکسی‌) پێویستن.
ڕونیشیکردەوە، بۆیە بە ژمارە (٨٧) لە ١٦ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢١، داوامان کردووە، وەزارەتی‌ ناوخۆ پێداچوونەوە بکات بەم بابەتەداو هەر بریارێک یان ڕێنماییەک بەهەڵە تەفسیریی‌ بڕگە یایاسییەکانی‌ کردووە، ڕاست بکرێتەوەو بە پێی‌ بەڵگەو ڕاپۆرتی‌ پزیشکی‌ ئەگەر هاووڵاتیەکی‌ کەمئندام توانای‌ ئەوەی‌ هەبوو ببێتە خاوەنی‌ مۆڵەتی‌ شۆفیری‌ گشتی‌، ڕێگەی‌ پیبدرێت.
سازدانی چاوپێکەوتن -کامەران کەریم