چەند هێزی سەربازیی هەسەدە لە هێرشی تورکیا کوژران

(0) / / سوریه / زایەڵە هەسەدە مافەکانی مرۆڤ


Aug 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

تورکیا شوێنی کۆبوونەوەیەکی فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە)ی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا نۆ ئەندامی ئەو هێزە کوردییە کوژراون کە لەنێویاندا فەرماندەیەک هەیە.   
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ  ڕایگەیاند، هەینی 20ی ئابی 2021 تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە نوسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەنجومەنی سەربازیی شاری تەل تەمەری لە پارێزگای حەسەکە کردە ئامانج و بۆردومانی کرد.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "فڕۆکەکە کۆبوونەوەیەکی سەرکردە سەربازییەکانی کردووەتە ئامانج و لەکاتی کۆبوونەوەکەدا نوسینگەکەی بۆردمان کردووە، لە ئەنجامدا نۆ ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژراون و 10 کەسی دیکەش برینداربوون."
بەگوێرەی هەواڵەکە، "لەنێو کوژراوەکاندا فەرماندەیەکی ژنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە."
تورکیا هەروەها بۆردومانی چەند ناوچەیەکی مەدەنیشی کردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 20 کەس برینداربوون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە و برینی بەشێکیان سەختە.