کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر: دژی ئەو فیلمەیین لەبارەی سەردار سولەیمانی و بارزانی و بەرهەم هێنراوە

(0)


Jan 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر جەختی کردەوە دژ بە ئەو کورتە فیلمەیە لە سەر سەردار سولەیمانی و مەسعود بارزانی بەرهەم هێنراوە و بارزانیش ئاگادارە ئەوان لەگەڵ ئەو جۆرە فیلمە نین.

بە پێی هەواڵی زایەڵە، نەسڕوڵڵا ڕەشنودی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی ڕوودا ڕایگەیاند، "قاسم سولەیمانی ڕێزێکی گەورەی بۆ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان هەبوو و بەهەمانشێوە ئێران پەیوەندیی مێژوویی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد هەیە و بارزانیش هەڵوێستی ئێمە دەزانێت کە دژی ئەو جۆرە فیلمەین." 

هەروەها  دەشڵێت: "بەرپرسەکانی ئێمە و قاسم سولەیمانی هیواخوازی پەیوەندییەکی فراوانن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لەگەڵ مەسعود بارزانی، دۆستایەتی و هاوڕێیەتیی قاسم سولەیمانی و بارزانی تاوەکو رۆژەکانی کۆتایی تەمەنیشی بەهێز بوو و ئەو رێزێكی زۆری بارزانی دەگرت".

وتیشی، "هەندێک لایەن دەیانەوێت پەیوەندییەکانمان تێکبدەن و لێکۆڵینەوە لە بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە دەکەین." 

باسی لەوەشکرد کە "ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئاگام لەو کورتە ڤیدیۆییە نییە و پەیوەندیم بە برادەرانەوە کردووە لە ئێران و ئەوانیش دەڵێن ئاگامان لێی نییە."