پلەی ئەنستیتۆتی کەلەپووری کوردی بۆ ئاستی ئەکادیمی زانستی بەرزکرایەوە

(0) / / فرهنگی / کەلەپووری کوردی زایەڵە مەزهەر خالقی


Aug 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێوڕەسمی بەرزبوونەوەی ئەنستیتۆتی کەلەپووری کوردی بۆ ئاستی ئەکادیمی زانستی بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزیری خوێندنی باڵا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پارێزگاری سلێمانی، سەرۆکی زانکۆی کوردستان و ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکانی کوردستان، هونەرمەندان، نووسەران و بیرمەندان ڕێوڕەسمی بەرزبوونەوەی ئەنستیتۆتی کەلەپووری کوردی بۆ ئاستی ئەکادیمی زانستی بەڕێوەچوو.
ئەنستیتۆتی کەلەپووری کوردی لە ساڵی ۲۰۰۳ لەلایەن مەزهەر خالقی هونەرمەندی کوردەوە دامەزرا  و تا کوو ئێستا سەرەوەی چوارسەد هەزار یەکەی فەرهەنگیی زارەکی و بیست و سێ هەزار مێلۆدیی کوردیی تۆمار کردووە و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەم و خەڵاتی فەرهەنگیی تایبەت و نایابە.