زەریف: لەوەی کە ئازەربایجان و گەلی ئازەری خاکی خۆیان وەرگرتەوە خۆشحاڵین

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران ئازەربایجان باکوو


Jan 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش گەیشتن بە باکوو پایتەختی ئازەربایجان خۆشحاڵی خۆی لەوەی کە ئەو وڵاتە خاکی خۆی بەدەستهێنایەوە، دەربڕی وەک ئاماژەیێک بە سەرکەوتنی ئازەربایجان بە سەر ئەرمەنستاندا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە پاش گەیشتن بە باکوو پایتەختی ئازەربایجان ڕایگەیاند کە لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئازەری، سەبارەت بە بنیاتنانەوە و نۆژەنکردنەوە و هەروەها بارودۆخی قەرەباغ و هاوکاریی بۆ پاراستنی سەقامگیری لەوێ  گفتوگۆ دەکات.
ڕاشیگەیاد: زۆر خۆشحاڵین بەوەی  کە وڵات و گەلی برامان کۆماری ئازەربایجان، سەرزەوینەکانی خۆیان وەرگرتەوە و ئەمڕۆ نیشتمانی ئازەرییان خستەوە ژێر ڕکێفی کۆماری ئازەربایجان.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاشیگەیاند: لەگەڵ ئەوەداین هەرچی زووە دانیشتووانی ناوچە ئازادکراوەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، ئەوان کەسوکاری ئێمەن و ان شا اللە سەبارەت بەم بابەتەش گفتوگۆ دەکەین.
کۆتایی/.