1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / اقتصادی / زایەڵە جەلال نوری گەرمیان بازرگانی پەروێزخان


Aug 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی جوڵەی بازرگانی لە رێگەی مەرزی پەروێزخان و بەدواداچون بۆ کێشە و گرفتەکانی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری نەجم عەبدوڵا قایمقام لە دیوانی ئیدارە و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی کشتوکاڵ و تەندروستی و بەڕێوەبەری هاتوچۆ و رێگاوبان و گواستنەوەی گەرمیان، سەردانی مەرزی پەروێزخانی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری مەرز و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی ناو مەرزەکە کۆبوەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، لە کۆبوەنەوەکە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتی، ماوەیەکە جوڵەی بازرگانی لە رێگەی مەرزی پەروێزخانەوە کەمیکردەوە، ئەمڕۆ هاتوین تا لە نزیکەوە چاومان بکەوێت بە بەرپرسانی مەرز و نوێنەرانی بازرگانان و شۆفێران و کۆمپانیاکانی ناو مەرزەکە و ئاگاداری گرفتەکان بین و کار لەسەر چارەسەرکردنیان بکەین.
ووتیشی، ئیدارەی گەرمیان بە گرنگیەوە لە مەرزی پەروێزخان دەڕوانێت و بەردەوام چاودێری کارەکانی مەرز دەکات ئەوەش بەمەبەستی چارەسەری گرفتەکانی و زیاترکردنی قەبارە و جوڵەی بازرگانی لە رێگەی مەرزەکەوە.
هەر لەکۆبوەنەوەکەدا، عەلی تۆفیق بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان باسی لەکارەکانی مەرزەکە کرد و سوپاسی ئیدارەی گەرمیانی کرد لەبەرامبەر هاوکاری هەماهەنی بەردەوامی بۆ پێشخستنی مەرزەکە و دواتر باسی لە کێشەو گرفتەکان کرد.
هاوکات بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی مەرزەکە و دواتر نوێنەری بازرگانان و شۆفێران و کۆمپانیاکانی ناو مەرزەکە، هەر یەکەو لای خۆیەوە کێشە و گرفتەکانی باسکرد و داوایانکرد کار لەسەر چارەسەرکردنیان بکرێت.
لای خۆیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختیکردەوە لە بەگەڕخستنی هەوڵەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەدواداچوون و چارەسەری ئەو گرفتانەی خرانەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ چارەسەری بەشێک لە کێشەکان دەستبەجێ لایەنی پەیوەندیداری راسپارد لە کەمترین ماوەدا چارسەری گرفتەکان بکەن.
کامەران کەریم