پەرلەمانتارێک چۆنیەتی ڕێگریکردن لە گران بونی نرخی نان دەخاتەڕوو

(0) / / گفتگو / عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانی کوردستان نان سەمون زایەڵە


Aug 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕێگاچارەی ڕێگریکردن لە گرانبونی نرخی نان و  سەمون، کە ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە لەم نرخە جێگیرەدایەی خستەڕوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیژنەی وزەو سامانەسروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی، چەند ڕێگاچارە و پێشنیارێکی ئاراستەی حکومەت و لایە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ڕێگیرکردن لە گرانبونی نرخی نان و سەمون.
عەلی  حەمە ساڵح   ئەندامی  پەرلەمانی کوردستان  لەوتوێژی  لەگەڵ  پەیاێری  زایەڵە ڕایگەیاند، لە گرنگترین ڕێگاچارەکان  ئەوەی؛ یەکێک لە گازندەکانی نانەواخانەکان گرانبوونی نرخی غازی بازرگانییە. وەک سەرۆکی لیژنە قسەم لەگەڵ کۆمپانیای ساوس کوردستان کرد، پێشنیارمان کرد، بەشێوەیەکی تایبەت نرخی بتڵێک غاز بۆ سەرجەم نانەواخانەکانی کوردستان بکرێتە ٥ ھەزار دینار لەم سەری مانگەوە جێبەجێبکرێت، بە سوپاسەوە پێشنیارەکەمان قبوڵکرا، لەگەڵ ئیدارە خۆجێیەکان و میکانیزمی گونجاوی بۆ دەگیرێتەبەر.
کارگەیەکی غاز تایبەتبکرێت بۆ دابینکردنی غاز بۆ نانەواکان.
ناوبراو وتیشی، دووەم   کرێی کارەبا لەسەر نانەواخانەو سەمونخانەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوەو  وەک نرخی کارگە گەورەکانەو نرخی یەک یەکەی کارەبا ١٥٧ دینارە، پێشنیارمان کردوە کەم بکرێتەوەو وەک ماڵان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت..
سێ: گومرگی تەنێک ئارد بوە بە ٣٢ دۆلار، پێشنیارمانکردوە یان گومرگ لەسەر ئارد لاببرێت یان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەوە .
ئەە پەرلەمانتارە  ئەوەشی  خستەڕوو، پاش گفتوگۆش لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار، بڕیارە ھەفتەی ئایندە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کۆببنەوەو بڕیاری پێویستی لێبدەن .
سازدانی  چاوپێکەوتن -کامەران کەریم