ئه‌ژی ئه‌مین: كاره‌ هه‌واڵگرییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و ئه‌خلاقی پیشه‌یی ئه‌نجام ده‌درێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پاراستن زانیاری ئه‌ژی ئه‌مین


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئه‌ژی ئه‌مین سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری رایگه‌یاند كه‌ ده‌زگاكه‌یان له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و ئه‌خلاقی پیشه‌ییدا كارده‌كات و به‌ پرنسیپه‌كانی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ پابه‌نده‌.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له‌ تویتێكدا كه‌ رۆژی هه‌ینی 27/8/2021 له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌ژی ئه‌مین رایگه‌یاند: ده‌زگای زانیاری هه‌وڵه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ كوردستانێكی شارستانی و دیموكرات و خۆشگوزه‌ران چڕ ده‌كاته‌وه‌.
سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كاره‌ هه‌واڵگرییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و ئه‌خلاقی پیشه‌یی و پابه‌ند به‌ پرنسیپه‌كانی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئەمە یەکەمین تویتی سه‌رۆكی نوێی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری -ە لەبارەی ھەوڵەکانیان بۆ سەقامگیری و ئارامی زیاتر لەھەرێمی کوردستان.
کامەران کەریم