لەم مانگەوە موچەی خانەنشینی پلە باڵاکان بە یاسایی چاکسازی دابەش دەکرێت؛ 614 کەس پلەی خانەنشیان لێوەردەگیرێتەوە

(0) / / گفتگو / سەرچنار ئەحمەد یەکگرتوو پەرلەمانی کوردستان


Aug 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیاردەری  فراکسیۆنی  یەکگرتوو  ئاشکرایکرد، بڕیارە لەم مانگەوە مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان بەپێی یاسای چاکسازی دابەشبکرێت .
سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری  فراکسیۆنی یەکگرتوو  لە پەرلەمانی کوردستان لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  614 کەس پلەی خانەنشیان لێوەردەگیرێتەوە لە وەزیرو ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانی گشتی کە شایستەی ئەوەنەبوون بە پلەباڵا خانەنشین بکرێن کەمەزەندە دەکرێت ساڵانە بەهۆی ئەم چاکسازییەوە 30  ملیار دینار بۆ خەزێنەی حکومەت بگەڕێتەوە .
وتیشی، پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە هەر بەپێی یاسای چاکسازی پێویستە سندوقی خانەنشینی کارا بکرێت و ئەو پارەیەی کە لەفەرمانبەرانی خانەنشین وەردگیرێت بخرێتە ئەو سندوقەو حکومەت دەست نەبات بۆ پارەی ئەوسندوقەو بۆ مەبەستی تر بەکاری نەهێنێت هەروەک لەپێشتردا دەستی بۆبردووە.ئەگەر وانەکات ئەو داهاتانەی کەبەهۆی یاسای چاکسازییەوە دەگەڕێەوە بۆ خەزێنەی حکومەت هیچ گرفتێک چارەسەناکات و بەردەوام حکومەت بەهانە دێنێتەوە کەناتوانێت وانەبێژان و سێ یەکەمەکان و دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان دابمەزرێنێت لەبەر قەیرانی دارایی.
چونکە ئەو داهاتانەی بەهۆی نەهێشتنی دوو مووچەو سێ مووچە و بەووتەی خۆیان بڕینی مووچەی بندیوار دیار نامێنێت وە ئەو ئەو داهاتەشی بەهۆی بڕینی مووچەی خانەنشینی نایاساییەوە دەگەڕێتەوە بۆحکومەت کەس سودی لێوەرناگرێت.
ئەوپەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، ناڕوونی و ناشەفافی هەمیشە خەرجی و داهاتەکان وون دەکات و نەبوونی یاسای بودجەش داردەستێکی باش دەبێت بەدەستی حکومەت و وەزارەتی دارایی کەهەردەم کێشەو گرفتەکانی خەڵک بە هەڵپەسێراوی بهێڵێتەوەو گرفتەکانیش بێ چارەسەر و تاکار بگاتە ئەوەی مامۆستایەکی وانەبێژ بۆ مانگێک 24 هەزاردینار شایستەی وانەبێژیەکەی وەربگرێت .
سازدانی - کامەران کەریم