پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: زۆرینەی زۆری میللەت پارتی و یەکێتی جێهێشتووە

(0) / / گفتگو / ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانی کوردستان زایەڵە


Sep 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، زۆرینەی زۆری میللەت پارتی و یەکێتی جێهێشتووە .

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی لە سەرەوە سەرکردەکانیان مام و برازان، لەسەر کێکی دەسەڵات موو بە بەینیانا ناچێت و قاقا دەگۆڕنەوە، کەچی داماوەکانی خوارەوە کە سەپانی پوشێش نین شەڕە جنێوی خیانەت لەسەری ٣١ی ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبەر دەگۆڕنەوە .

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، بڕوا بکەن زۆرینەی زۆری میللەت هەردوکتانی جێهێشتوە وچاوەڕوانی ویستی خودا وفریاد ڕەسێکە بۆدەرباز بوون لەم دۆزەخەی خوڵاندووتانە ، ڕۆژێ قەیرانی (نەوت) وئێستاش (نان) لە خزمەتگوزاری (ئاوەدانی)ەوە ئێستا (ئاو)ی خواردنەوەیشی بەزەحمەت دەستدەکەوێ.

سازدانی - کامەران کەریم