قایمقامیەتی پێنجوێن: بەڵێنمان بەجوتیاران دا هاوکاریان بین

(0) / / کردستان / زایەڵە پێنجوێن سلێمانی


Sep 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ جوتیارانی قەزای پێنجوێن لەبەرامبەر ساغ نەبونەوەی بەرهەمەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. قایمقامیەت قەزاکە بەڵێنی هاوکاری بەجوتیارانی سنورەکە دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند،  بەرواری (2-9-2021) جوتیارانی سنوری قەزایی پێنجوێن بۆدەربڕینی ناڕەزاییان بەرامبەر ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان بۆماوەی چەندکاتژمێرێک ڕێگای سەرەکی پێنجوێن سلێمانی یان داخست.
داواکارییان ئەوەبوو کەلەمەرزەکانەوە تەماتەوەوبەرهەمەهاوینەکانی تر هاوردە نەکرێت.
بەڵێنمان پێدان وەک ئیدارەی قەزاکە چی لەتواناودەستەڵاتمان دابێت درێغی نەکەین وپاڵپشتیان بین.
وەک قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن زۆرسوپاسی براجووتیارە خۆشەویستەکان  وسەرجەم هێزە ئەمنیە دڵسۆزەکان دەکەین کەبەهەردوو لایان ئارامی خۆپیشاندانەکەیان پاراست  وە زۆر سوپاسی کاک عەتا سەراوی ئەندامی سەرکردایەتی(ی.ن.ک)دەکەین کەبەڵێنی بەبرا جووتیارەکان دا داکۆکی لە داواکەیان بکات.
کامەران کەریم