ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: دانوستان لەپێناو دانوستان ناکەین

(0) / / ایران / زایەڵە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ئێران ئەتۆمی


Sep 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی لە سەر پێویستیی هەڵگرتنی هەموو گەمارۆکان لە سەر وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند ئامادە نین دانوستان لەپێناو دانوستان بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی باسی لە چەند بابەتی گرینگ کرد، لەوانە پرسی ئەتۆمی و دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناسراو بە بەرجام.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننا کە ئێستا وەستاوە، وتی: لاریمان لە دانوستان نییە، بەڵام دانوستان لە ژێر فشاردا چ واتایێکی هەیە؟ پێشتریش گووتوومە گفتوگۆ و دانوستان لە بەرنامەی کاری حکوومەتە. ئەوەی ئێمە بەدوای داین هەڵگرتنی گەمارۆکانە و یەک هەنگاو لە مافەکانی گەڵ پاشەکشێ ناکەین.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: دانوستان دەبێ بۆ گەیشتنە ئەنجام بێت نەک گفتوگۆ لەپێناو گفتوگۆ و نە دانوستان بۆ دانوستان.