پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: ھێشتا بە ھەزاران خانەنشینی  نایاسایی موچە وەردەگرن لەسەر حسابی خەڵک

(0) / / گفتگو / پەرلەمانی کوردستان خانەنشینی نایاسایی عەلی حەمە ساڵح زایەڵە


Sep 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: دوای دە ساڵ باسی خانەنشینی نایاساییامان کرد بەتوندی بەرپەچ دراینەوە .
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە  ڕایگەیاند:   ساڵی ٢٠١٠ و دواتر باسی ئەوەم دەکرد ھەزاران کەسیان بە پلەی وەزیر و بریکاری وەزیر و ڕاوێژکار و بەڕێوبەری گشتی و لیوا و عەمید و عەقید و چەند پلەیەکی دیکە بە نایاسایی  خانەنشین کردوە، بە توندی بەرپرچیان دەداینەوە.
ناوبراو وتیشی، ئێستا  بڕینی ژمارەیەک لە خانەنشینی پلە باڵا و کەمکردنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتار وەک دەستکەوت باس دەکرێ.
ئەوپەرلەمانتارە  ئەوەشی  خستەڕوو، ئەم کارە بۆ من جێگای دڵخۆشیە کە ١٠ ساڵە کاری لەسەر دەکەم.. بەڵام ھێشتا بە ھەزاران پلە باڵای سەربازی ناشایستەی خانەنشینکراوی نایاسایی و  شەھید و کەمئەندامی سەنگەری ساختە و خانەنشینی  نایاسایی موچە وەردەگرن لەسەر حسابی خەڵک.
سازدانی - کامەران کەریم