نەوت و داهات دوو خاڵی ناکۆکی لە دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عێراق هەرێمی کوردستان شیروان میرزا خالی ناکۆکی


Jan 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی بەردەوام دەبێت، چونکە هەردوولا لەبارەی نەوت و داهاتەوە ناکۆکن.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شێروان میرزا قادر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەوی رابردوو لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، میوانداری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021".
 شێروان میرزا ئاماژەی بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دا و گوتی:  "شاندی هەرێمی کوردستان زانیاریی تایبەت بە داهاتی نەوت و نانەوتی و پابەندییەکانی سەر هەرێمی کوردستانی رادەستی لیژنەی دارایی کرد، هاوکات وەڵامی پرسیارەکانی لیژنەی داراییان دایەوە، بەڵام هەردوولا ناکۆکن لەبارەی بڕی ئەو نەوتە خاوەی کە دەبێ هەرێمی کوردستان رادەستی بەغدای بکات، هەروەها قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستان، بۆیە کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی لە چەند رۆژی داهاتوودا بەردەوام دەبن، بەڵام وادەی کۆبوونەوەکان دیارینەکراوە".