ڕؤژنامه‌نوسێك بۆ زایه‌ڵه: كورد له به‌غداد ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی جارانی نامێنێت
/
گفتگو
/
ئیسماعیل حمه‌ڕه‌حیـم
zayeLe
زایەڵە
هەڵبژاردن
پەرلەمانی عێراق
کورد
ڕؤژنامه‌نوسێك له پارێزگای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، كورد تا ڕاده‌یه‌ك ده‌نگی په‌رت بووه ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی خولةكانی پێشووی له په‌رله‌مانی عێراق نامێنیت.
ئیسماعیل حمه‌ڕه‌حیـم ڕۆژنامه‌نوسێكی دیار له پارێزگای سلێمانی له و‌توێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و به‌شداری كورد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌بۆچونی من هه‌لبژاردنه‌كه له‌م قۆناغه‌دا بۆ عێراق ڕۆڵێكی زۆر زۆر كاریگه‌ر و ئیجابی ده‌بێت و گۆڕانكاریه‌كی زۆر گه‌وره له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراق ڕوو ئه‌دات له‌به‌رئه‌وه زۆرێك له‌و هێزانه‌ی كه ئه‌م جاره زۆر به‌جدی به گه‌رمی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌ڵێنه‌كانی خۆپیشانده‌ران بهێننه جێ كه بریتی بوو له گۆڕانكاری له سیستمی حکومڕانیی عێراق، گۆڕانكاری له به‌رێوه‌بردنی عێراق، بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی، دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان.
وتیشی: سه‌باره‌ت به به‌شداری كورد له‌م هه‌ڵبژاردنەدا ئاشكرایه كه كورد هه‌موویان به یه‌ك لیست دانه‌به‌زیون، به‌ڵام به قه‌ناعه‌تی من به‌شداری كردنی كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه ئێستا بۆته دوو به‌ره یاخود له دوو سه‌نگه‌ردان؛ یاخود له دوو زۆنه‌وه په‌رله‌مانتارانی كورد ئه‌چنه به‌غدادی پایته‌ختی عیراق ئه‌ویش زۆنه‌كانی زه‌رد و زۆنه‌كانی سه‌وزه ، له‌م دوو زۆنه هه‌موو حیزبه‌كان تا ڕاده‌یه‌كی باش به جۆریك له‌جۆره‌كان هاوپه‌یمانیان كردووه یاخود ڕێكه‌وتن و ئیتیفاقییه‌ی ژێر به‌ژێریان كردووه، هه‌ندێكیان ڕێكه‌وتنی ئاشكرا هه‌ندێكیشیان ڕێكه‌وتنی ژێربه‌ژێری .
باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كێتی و گۆران ڕێكه‌وتنێكی ئاشكرایان كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه پێكه‌وه وه‌ك لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان داده‌به‌زن، به‌ڵام لیستی دیكه‌ش هه‌ن ژێربه‌ژێری به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه و ڕێكه‌وتنیان لە نێوانیانە، ڕێكه‌تنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه بۆ نمونه یه‌كێتی تا ڕاده‌یه‌كی باش له هه‌ڵەبجه ساحه‌كه‌ی چۆڵ كردووه بۆ یه‌كگرتوو، بۆ كۆمه‌ڵ. به‌هه‌مان شێوه یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ له ئیداره‌ی گه‌رمیان ساحه‌كه‌یان چۆڵ كردووه بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، یاخود له كه‌ركوك به‌هه‌مان شێوه كه ئیسلامیه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاندیدیان نیه و ساحه‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی چۆڵ كردووه، له به‌رامبه‌ردا ده‌بێت له هه‌ڵبجه و بازنه‌ی 1 و 2 له شاری سلێمانی ساحه‌كه بۆ یه‌كگرتوو بۆ كۆمه‌ڵ چۆڵ بكه‌ن .
ئه‌و ڕۆژنامه‌ونووسه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بڕوام وایه كورد ئه‌م جاره له به‌غداد ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نامێنێت كه خوله‌كانی ڕابردووار و خولی پێشوو هه‌یبووه، چونكه كورد تا ڕاده‌یه‌ك ده‌نگی په‌رت بووه. ئێستا یه‌كێتی و پارتی تا ڕاده‌یه‌كی باش ململانێ ده‌كه‌ن به‌ئاشكرا له‌سه‌ر به‌دیهێنانی یاخود ده‌ستخستنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری كه خۆتان ده‌زانن له‌وه‌ته‌ی حكومه‌تی عێراقی له‌دوای ڕوخانی حیزبی به‌عسه‌وه پۆستی سه‌رۆك كۆمار لی یه‌كێتی بووه، به‌ڵام ئێستا پارتی هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌و پۆسته له یه‌كێتی وه‌ربگرێته‌وه به‌و حوكمه‌ی كه زۆرترین په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غداد هی پارتی دیموكراتی كوردستانه .
هێمای به‌وه‌ش كرد، قه‌ناعه‌تێكی دیكه‌ی خۆشم بڵێم بڕوام وایه هه‌م ئێران، هه‌میش ئه‌مریكا، پۆست و ته‌نانه‌ت كاندیه‌كانیش له عێراق یه‌كلای كردۆته‌وه؛ به‌وشێوه‌یه نا ناوی كاندیده‌كان یه‌كلای كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌و به‌و شێوه‌یه‌ی كه دیاری كراوه كه كورد چه‌ند كورسی ده‌هێنێت دیاری كراوه، سونه چه‌ند كورسی دێنیت دیاری كراوه، كه شیعه چه‌ند كورسی ده‌هێنێت. له‌ناو كوردا دیاری كراوه كه فڵان حیزب ئه‌وه‌نده كورسی بێنێت و فڵان حیزبیش ئه‌وه‌نده كورسی بێنێت به‌هه‌مان شێوه ئه‌م قسه‌یه بۆ ئه‌حزابی شیعه ڕاسته بۆ ئه‌حزابه سونیه‌كان ڕاسته .
ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن- كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: