مەرجی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی ئەتۆمی

(0) / / ایران / ئێران محەمەد ئیسلامی ئەتۆمی گەمارۆ


Sep 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا مەرجێک دیاری دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی ئاژانسی ئەتۆمیی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی NHK world ڕایگەیاند ئەمریکا  دەبێت گەماڕۆکانی سەر ئێران لابدات، تاوەکوو دانوستاندنەکان لە سەر دۆسیەی ئەتۆمی دەستپێبکەنەوە.
ئیسلامی بۆ ئەم کەناڵە ژاپۆنییە هەروەها داوا لە ئەمریکا دەکات بە سیاسەتەکانیدا بچێتەوە و سیاسەتە هەڵەکانی ڕاست بکاتەوە و هەموو گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران لابدات تاکوو دانوستاندنە هەڵپەسێردراوەکان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 ناسراو بە بەرجام دەستپێبکەنەوە.
شیاوی باسە پاش بە ئەنجام نەگەیشتنی شەش خولی دانوستان لە ڤیەننا لەپێناو زیندووکردنەوەی بەرجام و دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکان لە ئێران، ئەو دانوستاندانە وەستان و تا ئێستا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.
ئێران بە شێوەی بەردەوام مەرجی گەیشتنە ئەنجامی دانوستاندنەکانی بە گەڵگرتنی هەموو گەمارۆوەکانی سەر ئەو وڵاتە زانیوە.