کەسێک بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە کەسنەزان دۆزرایەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەولێر کەسنەزان


Sep 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ناحیەی کەسنەزان لە هەولێر کەسێک بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا  دەڵێت: ئەمڕۆ (21ی ئەیلولی 2021) کاتژمێر 4ی بەرەبەیان لە ناحیەی کەسنەزان ڕووداوێکی کوشتن ڕوویدا، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ئالان ئەحمەد عەبدوڵا) لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی."
دەشڵێت:"تیمەکانی پۆلیس دوای وەرگرتنی زانیاری توانرا بکەری سەرەکی تاوانەکە بەناوی (خ. ص. ح.) دەستگیر بکرێ، هەروەها سێ کەسی تریش بەناوەکانی (د.خ.ص) و (م. هـ. م.) و (هـ. ن. ع.) دەستگیر کران کە بەشدار بوونە لەم تاوانە".
پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکردووە، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتباران بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان."