توندکردنەوەی گەمارۆی ئەمنی سەر ماڵی لاهور جەنگی

(0) / / کردستان / هەرێمی کوردستان zayeLe زایەڵە لاهور جەنگی


Sep 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە پێگەکانی هەواڵی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە گەمارۆی ئەمنی سەر ماڵی لاهور جەنگی توند کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سپی میدیا بڵاوی کردەوە؛ دوای چەند رۆژێک لە سووکردنی گەمارۆدان و کەمکردنەوەی خاڵە پشکنینەکانی دەوری گردی سەرچنار، ئەمڕۆ سێ شەممە جارێکی تر گەرمارۆی سەر گردی سەرچنار کە ماڵی لاهور جەنگی لێ یە توندکرایەوە.

لەم هەواڵەدا هاتووە: لە بەیانی ئەمڕۆوە جارێکی تر گەرمارۆی سەر ماڵی لاهور جەنگی توندکراوەتەوەو جگە لە گەرانەوەی خاڵی پشکنینەکانی پێشوو، خاڵی تریش زیاد کراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە: بەبۆنەی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، هەفتەی رابردوو گەمارۆی سەر ماڵی لاهور جەنگی لە گردی سەرچنار کەمێک سووکر کرا.

تا ئێستا هۆکاری توندکردنەوەی گەرمارۆکە نەزانراوەو، زانیاری جیا جیا لەو بارەیەوە هەیە، هەندێک زانیاری ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لاهور جەنگی لە بەرنامەیدایە کۆڕی جەماوەری سازبکات، لەلایەکی تریشەوە هەندێک زانیاری باس لەوە دەکەن کە سەرلەنوێ گەمارۆ توندکردنەوەی سەر ماڵی لاهور دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانە توندانەی چەند رۆژی رابردوو خۆی و پەیجەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دژی ماڵی تاڵەبانی بڵاویکردوونەتەوە.