دەستیپێکردنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان

(0) / / عراق / زایەڵە دەنگدانی تایبەت هەرێمی کوردستان عێراق


Oct 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە دەنگدانی تایبەتی ئەمڕۆدا لە سەرتاسەری عێراق ملیۆنێک و 556 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانی هەیە.
595 ناوەندی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ دەنگدانی تایبەت کراونەتەوە، کە 2584 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرن.
 لە هەڵبژاردنی تایبەتی ئەمڕۆدا یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە.
لە زیندانەکانیشدا 671 کەس و ئەو ئاوارانەشی لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تۆمارکراون و مافی دەنگدانیان هەیە لە 17 پارێزگا دەنگ دەدەن و ژمارەیان 120 هەزار و 126 کەسە.
 پەیوەست بە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە 122 بنکەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت کە لە پارێزگای هەولێر 52 لە پارێزگای سلێمانی 41 و لە پارێزگای دهۆک 29 بنکەن، هەروەها 130 بنکە دەکەونە سنوری ماددەی 140ەوە.