ئێران سەفەری فەرماندی سوپای قودس بۆ عێراق بەدرۆدەخاتەوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئیرەج مەسجدی فەیلەقی قودس ئیسماعیل قائانی


Oct 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، هەواڵەکان لەمەڕ سەفەری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپاسی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ عێراقی، بە درۆ خستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە تویتێکدا نووسی: لەمدواییانە لیوا ئیسماعیل قائانی هیچ سەفەرێکی بۆ بەغدا و عێراق نەبووە و ئەو هەواڵانەی لە هەندێ میدیا و سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و درۆن.
شیاوی باسە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق، ژمارەیێک لە میدیاکان بڵاویان کردەوە لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەردانی بەغدای کردووە.
لە کاردانەوە بەو هەواڵانە، مەشرق عەباس ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند لە ماوەی ڕۆژانی دواییدا عێراق، پێشوازیی لە هیچ بەرپرسێکی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێران نەکردووە.