1 / 3
2 / 3
3 / 3

(0) / / سوریه / زایەڵە دیمەشق تەقینەوە


Oct 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاسێکی سوپای سووریا لە گەراجێک لە نێوەڕاستی دیمەشقی پایتەختی سووریا بە دوو بۆمبی چێندراو کرایە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا (سانا): "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20-10-2021 پاسێکی سوپا لە کاتی تێپەڕبوونی لە نزیکی پردی سەرۆک لە شاری دیمەشق بە کردەوەیەکی تیرۆریستی لە رێگەی دوو بۆمبی چێندراو کرایە ئامانج و رووداوەکە 13 کوژراو و 3 برینداری لێکەوتەوە".

 لە درێژەدا هاتووە: "تیمەکانی ئەندازیاری بۆمبێکی دیکەیان پووچەڵکردەوە کە لە شوێنی کردەوە تیرۆریستییەکە چێندرابوو".