1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئاویەر سنە ئەنوەر رەشیدی


Oct 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە بەشداریی هونەرمەندان لە 6 وڵاتی جیهانەوە، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی میوزیکی ئاویەری سنە بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆتی زایەڵە، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی میوزیکی ئاویەر هەینی شەو ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌م لە هۆڵی سینەما بەهمەنی شاری سنە بەڕێوەچوو.

لە فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەک هونەرمەند لە وڵاتانی ئێران، ئەرمینیا، تورکیا، ئازەربایجان، سووریا و لە هەرێمی کوردستانیشەوە بەشداربوون.

هونەرمەندان چالاکی جیاوازیان ئەنجام دا و دواتریش ڕێز لە ژمارەیەکیان گیرا.

 پاییزی ساڵی 2019 یونسکۆ شاری سنەی وەک شارێکی داهێنەر لە بواری میوزیکدا تۆمار کرد.

 ئەنوەر رەشیدی، سەرۆکی شارەوانیی سنە کە شەوی رابردوو لە فیستیڤاڵی میوزیکی ئاویەردا قسەی کرد، گوتی، هەوڵ دەدەن سنە لە تەواوی بوارەکاندا زیاتر پێشبخەن، بەتایبەتی لە بواری هونەردا.

 رەشیدی راشیگەیاند، شارەزایان و هونەرمەندان هەر بیرۆکەیەکی داهێنەرانەیان بۆ پەرەپێدانی شاری سنە هەبێت، پێشوازی لێدەکەن و هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی دەدەن