کاردانەوەی ئێران بە گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا؛ وتە و کردارەکانتان یەکناگرنەوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەمریکا ئەتۆمی


Oct 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئێران کاردانەوەی بە سزاکانی ئەمریکا دژی ئەو وڵاتە بوو لە سەروبەندی دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان و ڕایگەیاند ئەو بڕیاوە لەگەڵ بانگەشەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان یەکناگرنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەپاندنی ئەو سزایانە دژن لەگەڵ ئەو بانگەشانەی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەیکات.
ئەمە دوای ڕاگەیاندنی سزای نوێ دێت بەسەر پرۆگرامی درۆنەکانی ئێراندا لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دوایین لیستی سزاکانی ئەمریکا کە بەرنامەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی گرتووەتەوە، یەکناگرێتەوە لەگەڵ داواکاریی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ڤیەننا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی.
شەوی ڕابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند دوو کۆمپانیا و چوار کەسایەتیی ئێرانی خستووەتە لیستی سزاکانییەوە کە هاوکاربوون لە پەرەپێدانی درۆنەکانی ئێراندا.