ئێران ئامانج لە دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئاشکرا کرد

(0) / / ایران / زایەڵە عەلی باقری ئەتۆمی ئێران


Oct 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵی ڕاشاتودەی ئامانجی وڵاتاکەی لە گەڕانەوە بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکانی بە هەڵگرتنی گەمارۆکان ناوبرد کە بە نایاسایی و زاڵمانە وەسفی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ئەتۆمیی ئێران سەبارەت بە ئەنجامەکانی سەفەری بڕۆکسڵ ڕایگەیاند؛ لەپێناو هەڵگرتنی گەمارۆوە نایاسایی و زاڵمانەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بارودۆخ، پێویستییەکان و گەیشتن بە ئەنجامێکی هەستپێکراو، لەگەڵ لایەنی ئەورووپی گفتوگۆمان کرد.

شیاوی باسە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دەستپێكردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا لە کۆتایی مانگی داهاتوودا ڕاگەیاند.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، بەرەپێشچوون لە دانوستانی ئەتۆمی بەستەوە بۆ ئیرادەی لایەنی بەرانبەر بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان.