بەكۆی دەنگ؛ مەكتەبی سیاسی یەکێتى بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی بۆ دەرکردنی لاهور شێخ جەنگی و کەسە نزیکەکانی پەسەند كرد

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتى لاهور شێخ جەنگی مەكتەبی سیاسی بافڵ تاڵەبانی


Nov 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەكتەبی سیاسی یەکێتى بەكۆی دەنگ بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی پەسەند كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە راگەیەنراوێکدا مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى هاتووە، مەکتەبى سیاسی به‌كۆی ده‌نگ بڕ‌یاره‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی په‌سه‌ند كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ده‌ركردنی هه‌ریه‌ك له‌ ( لاهور جه‌نگی بورهان، ژینۆ محه‌مه‌د، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاڵا ته‌حسین حبیب ) و هه‌ڵپه‌ساردنی ( ئاراس جه‌نگی بورهان ) بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
ئاماژە بەوەشکراوە کە بڕ‌یاره‌كان په‌سه‌ند كران دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی تانه‌لێدان و سه‌رجه‌م رێكاره‌ په‌یڕ‌ه‌وییه‌كان و بڕ‌یاره‌كان حكومی كۆتاییان وه‌رگرت به‌پێی په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی ( ی.ن.ك ) .
رۆژی دووی ئەم مانگە بافڵ تاڵەبانی بە نوسراوێک لاهور شێخ جەنگی و سێ ئەندامى سەرکردایەتى نزیک لەو لە یەکێتى دوورخرانەوە و ئەندامییەتى ئاراس شێخ جەنگیش بۆ ماوەى شەش مانگ هەڵپەسارد.
دوێنێ پێنج شەممەش لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری ئەنجومەنى سەرکردایەتى لاهور شێخ جەنگی تەواوی بڕیارەکانى بافڵ تاڵەبانى رەتکردەوەو تیایدا رایگەیاند، کە ئەو دەسەڵاتانەى رادەستى تاڵەبانى کردوە وەریدەگرێتەوەو بەکاریان دەهێنێتەوە.