ئێران: ئامادەی بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 20لەسەدین

(0) / ئەتۆمی ئێران یۆرانیۆم ساڵحی


Jan 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران باسی لە ئامادەیی وڵات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 20 لەسەد کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئیران لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی فەرمی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: نامەیێک لە ڕێگای نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤیەناوە پێشکەش بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کراوە بۆ ئەوەی چاودێرانی ئاژانس لە دەستپێکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئاستی 20 لە سەد ئاگاداربن و ئەوەی وەکوو ئاژانس لە چوارچێوەی هاوکاریی پێویست بکات، جێبەجێ بکەن.

ساڵحی ڕاشیگەیاند دەستپێکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێأ ەی 20 لەسەد  لەپێناو جێبەجێ کردنی پەسەندکراوی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیە.

شیاوی باسە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، ئێران نیازی هەیە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم تاوەکو 20 لەسەد بەرزبکاتەوە و ئەمە لە کاتێک دایە بەپێی دوایین راپۆرتی ئاژانس، پیتاندنی یۆرانیۆم 4.5لەسەد لەو وڵاتە تێنەپەڕاندووە.

 گوتەبێژی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، حکومەتی ئێران ئاژانسەکەی لە نیازی خۆی بە بەرزکردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 20 لەسەد ئاگادارکردووەتەوە.

کۆتایی/.