موقتەدا سەدر: هێرشکارەکان دەیانەوێت عێراق لەلایەن هێزە نادەوڵەتییەکانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت

(0) / / عراق / زایەڵە موقتەدا سەدر مستەفا کازمی عێراق


Nov 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دوای هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا رایگەیاند: هێرشکارەکان دەیانەوێت عێراق لەلایەن هێزە نادەوڵەتییەکانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021،  لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا و سێ لە پاسەوانەکانی برینداربوون.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، کاردانەوەی بەم ڕووداوە بوو و لە تویتێکدا رایگەیاند: "ئەم کارە تیرۆریستییەی، کە لایەنێکی باڵای وڵاتی کردە ئامانج، بە ئامانجکردنێکی روون و راشکاوە بۆ عێراق و گەلەکەی".

سەدر هەروەها نووسیویەتی: "ئەو کردەوەیە ئاسایش و سەقامگیری دەکاتە ئامانج و مەبەستیانە عێراق بگەڕێننەوە بۆ دۆخی پشێوی بۆ ئەوەی هێزە نادەوڵەتییەکان کۆنترۆڵی بکەن و عێراق بخەنە ژێرباری ئاژاوە و تووندوتیژی و تیرۆر تاوەکو دەرەنجام مەترسییەکان و دەستوەردانە دەرەکییەکانی ئێرە و ئەوێ رووی تێبکات".

 موقتەدا سەدر داوا لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات شان بدەنە ئەم بەرپرسیارێتییە: "تاوەکو ئەو کاتەی عێراق چاک دەبێتەوە و بەهێزەوە دەگەڕێتەوە".