ئەنساروڵڵا: ئەنجومەنی ئاسایش سەردانی یەمەن بکات بۆ ئەوەی کارەساتی مرۆڤی ببینێت

(0) / / جهان / زایەڵە یەمەن کارەسات محەمەد عەلی حوسی


Jan 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەنساروڵڵا بانگهێشتی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات سەردانی یەمەن بکەن بۆ ئەوەی لە نیزیکەوە ئەو کارەساتە مرۆڤییەی بە هۆی هێرشەکانی عەرەبستان و هاوپیەمانەکانی بە سەر خەڵکی ئەو وڵاتەدا هاتووە، ببینن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئەلمەیادین، محەمەد عەلی حوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن و لە سەرکردەکانی  بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا بارودۆخی وڵاتەکەی بە گەورەترین کارەساتی مرۆڤی وەسف کرد.
ناوبراو داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد سەردانی یەمەن بکەن بۆ ئەوەی لە نیزیکەوە ئەو کارەساتە مرۆڤییە ببینن کە بە هۆی هێرشەکانی عەرەبستان و هاوپیەمانەکانی بە سەر خەڵکی ئەو وڵاتەدا هاتووە .
کۆتایی/.