مامۆستایەکی  زانکۆ  بۆ زایەڵە: سلێمانی  چۆن لە سەردەمی  بەعس سزادرا ئێستاش  سزا دەدرێت

(0) / / گفتگو / شێرکۆ حەمە ئەمین زایەڵە دەسەڵاتی بنەماڵەیی بەعس سلێمانی


Nov 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

مامۆستایەکی  زانکۆ  پێی  وایە دەسەڵاتی  کوردی هاوشێوەی ڕژێمی  بەعس  سزای  سلێمانی  دەدات .

دوکتۆر شێرکۆ حەمە ئەمین مامۆستای  زانکۆ  لە وتووێژی   لەگەڵ   پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  ئەم شارە ئێستا لە سایەی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و ململانێی پۆست و پارە و بەرژەوەندی بزە لە لێوی بڕاوە، وەک چۆن سەردەمی بەعس سزادەدرا هەربەوچەشنە دەسەڵاتی کوردیش سزای دەدات، بەهۆی نەبونی پرۆژەی ستراتیجی وبێ پلانی و قۆرخکاری بازاڕلەدەواری دوای ڕەشەبادەچێت.

وتیشی، قسەکانی چەند ڕۆژی ڕابوردوی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی گەواهی ئەو ڕاستییەن کە دەسەڵاتی کوردی هاوشێوەی بەعس سزای دەدا، چۆن بەعس لە حەڤدە پارێزگای تری عێراق نەخۆشخانەی چونیەکی دروستکرد تەنیا لە سلێمانی دروستی نەکرد، ئێستاش نەخۆشخانەکانی بێ دەرمان و خزمەتگوزاری دەبن.

ڕونیشیکردەوە، سلێمانی و کوردستان دەسەڵاتی ستەمکاری تری ڕاماڵیوە بەدڵنیایی حوکمی فاشیلی بنەماڵەیی و منداڵ و حاشییەکانیشیان هەردەبێت ئاوابێت و حوکمی ڕەشید جێگەی بگرێتەوە.

سازدانی - کامەران کەریم