مەرجی ئێران بۆ گەیشتنە ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەننا

(0) / / ایران / زایەڵە عەلی باقری ئێران ئەتۆمی ڤیەننا


Nov 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، مەرجی وڵاتەکەی بۆ گەیشتنە ئەنجامی دانوستانی ئەتۆمی لە ڤیەننا ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی باقری کەنی جێگری سیاسیی وەزارتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هەر کات هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵوەشایەوە، ئەو کات دانوستانەکان لە ڤییەنا دەگەنە ئەنجام، بە پێچەوانەوە شکست دێنن.
ناوبرا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت چاپی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش دا کە هەر چەشنە پێشکەوتنێک لە دانواستانەکانی ڤیەننا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ هاوکات بێت لەگەڵ هەڵگرتنی هەموو گەمارۆکانی ئەمریکا و دەستەبەرییەک بۆ ئەوەی حکوومەتی داهاتووی ئەمریکا جارێکی دیکە نەتوانێت وەکوو سەردەمی دۆناڵد ترەمپ لە ڕێککەوتنەکە بچێتە دەرەوە.
دانوستانکاری باڵای ئەتۆمی ئێران ڕەخنەشی لە جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا گرت و ڕایگەیاند کە بایدن خەریکی دووبارە کردنەوەی هەڵەکانی سەلەفی خۆیەتی و بەردەوامە لە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لەسەر تاران کە سەرلێشێواویی سیاسی ئەمریکای بەدواوە بوو.