سەدر: ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆک وزیران ئاشکرا نەکرێن؛ خۆمان ئاشکرای دەکەین

(0) / / عراق / زایەڵە زایلە zayele سەدر کازمی تیرۆر


Nov 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای ئاشکراکردنی هێرشبەرانی سەر ماڵی کازمی دەکات و ڕایدەگەیێنێت کە ئەگەر " ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆک وزیران ئاشکرا نەکرێن؛ خۆمان ئاشکرای دەکەین ."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ هەینی  (26ی تشرینی دووەمی 2021) لە تویتێکیدا داوای ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هێرش بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی و دەستگیرکردنی تیرۆرستان دەکات.  
سەدر ڕایگەیاند: ڕووداوی هێرشی موشەکی بۆسەر ماڵی سەرۆک وەزیران دەستدرێژییە بۆسەر سەروەری و شکۆی دەوڵەت، بۆیە دەبێت هێرشبەران ئاشکرا بکرێن.