زانکۆی هەڵەبجە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ خوێندنی  راگرت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە خوێندنی باڵا


Nov 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە  بڕیاریدا بە وەستاندنی پرۆسەی خوێندن بۆ ماوەی چوار ڕۆژ .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەنجومەنی زانکۆی  هەڵەبجە  ڕایگەیاند، بە ڕەزامەندی بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی سەبارەت پێدانی دەسەڵات بە ئەنجومەنی زانکۆکان بۆ راگەیاندنی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن، خوێندکارانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە بریاریدا کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، لە رۆژی یەک شەممە ٢٠٢١/١١/٢٨ تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/١٢/١، دەوامی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێج و بەشەکانی زانکۆمان رابگرێت بەمەبەستی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستییە هەنوکەییەکانی بەشە ناوخۆییەکان.
کامەران کەریم