دیپلۆماتکارێکی باڵای پێشووی ئێران: ئەگەری شکستی دانوستانەکانی ڤیەننا نزیکە لە سفر

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەتۆمی ڤیەننا کۆماری ئیسلامی


Nov 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

دیپلۆماتکارێکی باڵای پێشوو لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر ئەو باوەڕەیە کە دانوستانەکانی نێوان وڵاتەکەی و وڵاتانی ئەندام لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا دەگاتە ئەنجام و ئەگەری شکستی دانوستانەکان نزیک لە سفرە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ٢٩ی نۆڤەمبەری 2021 لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندام لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئەمریکا بۆ زیندوکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە بەڕێوەدەچێت.
عەبدولڕەزا فەرەجی ڕاد باڵیۆزی پێشوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتانی هەنگاریا و نەروێژ سەبارەت بە دانوستانەکان لە ڤییەنا بۆ پێگەی هەواڵ و لێکدانەوەی دیپلۆماسی ئێرانی، وتی: لە هیچ قۆناغێکدا وەکوو ئێستا تاران و واشنتۆن لەم ئاستەدا ئامادەی دانوستان و گەیشتن بە رێککەوتنی نوێ نەبوونە.
شارەزا لە ژێئۆپۆلەتیک زیاتر وتی: سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بە هۆی پرسە ئابوورییەکان کە ئەنجامی گەمارۆکانە پێویستی بە گەیشتنە ئەنجامی دانوستانەکان و هەڵگرتنی گەمارۆکانە و هاوکاتی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ تەرکیزی زیاتر لە سەر بەرەنگاربونەوەی چین پێویستیی بە دەستەبەریی لە بەرێوبەرێتیی توانای ئەتۆمی ئێران هەیە و ئەمانەش هۆکارن بۆ ئەوەی داهاتووی دانوستانەکان ڕوون بن تا ئەو ئاستەی کە شکستی دانوستانەکان بە سفر دەزانم.