داعش هەمدیسان هێرش دەکات؛ پێشمەرگەیەک شەهید بووە و سێی دیکەش بریندارن

(0) / / کردستان / داعش زایەڵە پێشمەرگە شەهید


Nov 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

داعش لە نزیک کفری هێرش دەکاتە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە و  پێشمەرگەیەک شەهید بووە و سێی دیکەش بریندارن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بۆ چەندەمین جار لە ماوەی چەند ڕۆژی دواییدا داعش هێرشی کردەوە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە.
هێرشی ئەمجارە لە رێگەی گۆپان لە نزیک کفری بووە.
رێبوار محەممەد، لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید خالید لە کفری ئاشکرای کرد لە هێرشەکەی داعشدا پێشمەرگەیەک شەهید بووە و سێی دیکەش بریندارن.
پێشمەرگەی شەهید ناوی محەممەد مەنسورە.
بەکر قادر سەعید لەدایکبووی 1984، یەحیا عادل فەرەج لەدایکبووی 1989 و شاخەوان قادر سەعید لەدایکبووی 1986 بریندارانی ئەم هێرشەی داعشن.