یه‌كێتی لە وەڵام بە پارتی: دوو کورسیەکە ئیستحقاقی خۆمان بوو و هەوڵ بۆ سێ کورسی دیکە دەدەین
/
کردستان
/
زایەڵە
یه‌كێتیی
ئه‌مین بابا شێخ
ده‌رباره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له ٢٠٢١/١٢/٢ دا ئه‌مین بابا شێخ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لێدوانێکی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: ئێمه دڵنیاین وه‌رگرتنه‌وه‌ی 2 كورسییه‌كه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێرو نه‌ینه‌وا ئیستحقاقی ره‌وای یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی كوردستانه، به تانه و رێكاری یاسایی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی، واتا ئه‌م پێشێلكارییه به رێكاری یاسایی راستكراوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەش دا؛ ئێمه له‌سه‌ر هه‌مان رێكار به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافی 3 كورسی كاندیده‌كانی تری هاوپه‌یمانی كوردستان له بازنه‌كانی یه‌كی هه‌ولێر و بازنه‌كانی سێ و چواری نه‌ینه‌وا.
ڕاشیگەیاند: دڵنیاشین كه به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌ری ده‌ستوره‌و ئه‌ركه‌كانی به پێی یاسا‌و ده‌ستور جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌ستێوه‌ردانی له‌كاروباری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه‌و نایكات.
تێبينيێك بنێرە: