خوێندنی باڵا چەند پۆستێكی ڕاگەیاند و مەرجەکانیشی بڵاوکردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان خوێندنى باڵا


Dec 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێمی کوردستان پۆستى ژمارەیەک سەرۆک زانکۆ ڕادەگەیەنێت و مەرجەکانیش ئاشکرا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتەکە لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى چوار سەرۆک زانکۆ و (سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی) ڕادەگەیەنێت، کە پۆستەکان بریتین لە:

1) سەرۆکى زانکۆی سلێمانى

2) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

3) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین

4) سەرۆکی زانکۆی چەرمو

5) سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت.

مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:

- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

- نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

- خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

مەرجەکان بۆ سەرۆکی دەستی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زنستی:

- هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت لەیەکێک لەبوارەکانی زانستی.

- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.

تێبینیەکان:

• ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەشدەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بەمەبەستى بەرەو پێش بردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە لە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، هەروەها زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

• دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە، تاکو کۆتایی دەوامى فەرمى ڕێکەوتى (2021/12/12) ڕۆژى (یەکشەمە) دەبێت.

• هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى ڕاژەو لیستی هەمو توێژینەوە بڵاوکراوەکان لە گۆڤاری زانستی مەحکەم ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمێڵە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.