هێزەکانی ئەمریکا پێش کشانەوە چەکە قورسەکانیان ڕادەستی عێراق کرد

(0) / / عراق / zayeLe زایەڵە عەبدۆلئەمیر شەممەری


Dec 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد، ئەمریکا پێش کشانەوەی تەواوەتی چەکە قورسەکانی خۆی ڕادەستی سوپای عێراق کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەبدۆلئەمیر شەممەری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەرجەم گفتوگۆکانی پەیوەست بە داڕشتنەوەی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەمریکا و عێراق دوای کشانەوەی ئەو وڵاتە کۆتایی هاتوون، ڕایگەیاند لە کۆتایی ئەم مانگەدا هێزە شەڕکەڕەکانی ئەمریکا دەکشێنەوە.
شەممەری وتیشی، ئەمریکا بەر لە کشانەوەی لە عێراق سەرجەم چەکە قورسەکانی داوەتە سوپای عێراق.