ئامادەیی بەغدا بۆ هاوکاریکردنی هەولێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی کارەساتی لافاوەکە

(0) / / عراق / زایەڵە هەولێر کارەسات لافاو کازمی


Dec 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵەم سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکەدا،  پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی قوربانیانی ئەمڕۆی لافاوی هەولێر دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست.
لە لایەکی دیکەوە گفتوگۆ دەربارەی ئەو ڕێکارانە کرا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویەتەبەر بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە. سەرۆک وەزیرانی فیدرال، دڵنیاییدا کە حکومەتی فیدرالی، هەر ڕێکارێکی پێویست بێت ئەنجامی دەدات بۆ هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی کارەساتی لافاوەکە.
هەروەها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکاندا کرایەوە، لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی و بەرژەوەندیی گشت پێکهاتەکانی عێراق.