پێشانگایەکی نێودەوڵەتی ئێرانی لە ھەولێر دەکرێتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئێران ھەولێر پێشانگا


Dec 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران وتی؛ بڕیارە سێشەممە ٢١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە ھەولێر بکرێتەوە کە ٦٠ کۆمپانیای گەورەی ئێران بەشداری لەو پێشانگایەدا دەکەن .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەبدوڵڵا ئاکرەیی ڕایگەیاند : ''سبەی کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە پارکی سامی عەبدۆلڕەحمان لە پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر، پێشانگایەکی نێودەوڵەتی ئێرانی لە ھەولێر دەکرێتەوە کە باڵیۆزی ئێران لە عێراق پێشانگاکە دەکاتەوە و لە ھەولێریش پارێزگار و وەزیری بازرگانی بەشدار دەبن و پێشانگاکە سێ ڕۆژ دەخاینێت''.

عەبدۆڵڵا ئاکرەیی وتیشی: ''پێشانگاکە ھەموو جۆرە کەلوپەلێک  لەخۆ دەگرێت و ٦٠ کۆمپانیای گەورە بەشداری تێدا دەکەن، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی گرینگە بۆ پەرەپێدان بە کەرتی بازرگانی و ئابووری''.