پشووی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەولێر

(0) / / اجتماعی / زایەڵە خوێندن هۆڵ پشوو


Dec 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، سبەی سێشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە (حکومی و ناحکومی) لە سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جگە لە پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمی دەبێت.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شەوی دووشەممە 20-12-2021 بارانبارین لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستیپێکردەوە. بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەش وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابییانە لە ئەگەری دروستبوونی لافاو.
 هەروەها ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کاتی بەسەرکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە مەترسیی لافاویان لەسەرە لە هەولێر قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەوە لەگەڵ د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە قسەیان کردووە و بڕیاریانداوە "سبەی پشووی فەرمییە لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر."
 لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئومێد خۆشناو گوتی، بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی لافاو یان کەمکردنەوەی ئاستی مەترسییەکەی، لە چەند رۆژی رابردوو رێڕەوەکانی ئاویان پاککردووەتەوە و ئەوەی لە توانایاندا بێت کردوویانە و دەیکەن.