مـژدەیەک بــۆ هاووڵاتیــان و دانیشتوانی گەڕەکی بەرکێو لە سەید سادق

(0) / / اجتماعی / zayeLe زایەڵە سەید سادق بەرکێو


Dec 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتــی ئاوەدانکردنــەوەی حکومەتــی هەرێـمی کوردستـــان بڕیـــاری دا لــە بــەرواری ٣ی ١ ی ٢٠٢٢  پرۆژەی گــەڕەک و کۆڵانەکــانی بــەرکێو بچێتــە بواری جێبەجێ کــردن و کــاری تەنـدەرین بۆ بکرێت.
تەها ئەحمەد لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی  قایمقامیەتی سەیدسادق   بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،  لە دوای هـەوڵ و داواکـاری زۆر لەلایەن  دیاری ڕەفیق، قائمقامی قــەزای سەید ســادق وەزارەتــی ئاوەدانکردنــەوەی حکومەتــی هەرێـمی کوردستـــان بڕیـــاری دا لــە بــەرواری ٣ی ١ ی ٢٠٢٢  پرۆژەی گــەڕەک و کۆڵانەکــانی بــەرکێو بچێتــە بواری جێبەجێ کــردن و کــاری تەنـدەرین بۆبکرێت و دەست دەکرێت بە ئیعلانی تەندەرەکە بڕی(١،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیارد دیناری عێراقی تەرخــان بکــات بـــۆ پــرۆژەکـــە و کاری بانگەواز بۆ پێدانــی تەنــدەری پــرۆژەکــە تەنها (٢٠) بیست ڕۆژ دەخایەنێت .
وتیشی، لە ئایندەدا بەهـاوکاری سـەرۆکایەتــی شاروانی سیدسادق هەوڵی تەواو دەین وبەدواداچوون دەکەین کە سەرجـەم پرۆژەکـانی تر بچێتە بــواری جێبـەجێ کردن و خزمەتی زیاتر و پرۆژەی باشتر بکرێت بۆ  قەزاکەمان
کامەران کەریم