پارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە شارەزوور خەرج دەکرێت

(0) / / اجتماعی / zayeLe زایەڵە شارەزوور


Dec 23, 2021

قەبارەی فۆنت:
لە قەزای شارەزوور ئەمڕۆ دەست دەکرێت بە خەرج کردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ .
نەبیل حمەساڵح عەزیز ،لێپرسراوی خۆیەتی و میلاکات لەپەروەردەی شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئاگاداری ئەو قوتابخانە و خۆێندنگە و باخچانە ئاگادار دەکەین کە مامۆستای وانەبێژیان هەیە،ئەمرۆ (٢٣-١٢-٢٠٢١)  دوای کاتژمێر(١٢) لە دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان مووچەی وانەبێژی مانگی (١١) دابەش دەکرێت،
تکایە تەنها بەڕێوەبەر یا یاریدەدەر سەردان بکات بۆ وەرگرتنی،وە لیستی وانەبێژی مانگی (١٢) لە رێکەوتی (٢-١-٢٠٢٢) بگاتە دەستمان بە پێچەوانەوە بەرپرسیارن لەدواکەوتنی .
ناوبراو  وتیشی، بڕی پارەی تەرخان کراو  ١٢٥ ملیۆن دینارە و  ٣٢٠ مامۆستای وانەبێژ لەسنوری پەروەردەی شارەزوور سودمەند دەبن .
کامەران کەریم