هاویشتنی ١٦ موشکەی بالیستیک لە مەشقێکی سەربازیی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران موشەکی بالیستیک


Dec 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە دوایین قۆناغی مەشقی سەربازیی "پیامبر اعظم" لە ئێران، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بە شێوەیێکی هاوکات ١٦ مووشەکی بالیستیکیان بە ئاڕاستەی ئامانجە دیاریکراوەکاندا هاویشت و بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ١٦ موشەکی بالیستیکی هاویشتراو لە جۆرەکانی عماد، قەدر، سەجیل، زەلزال، دزفول و زوڵفەقار بوون.
موشەکەکان ئامانجی دیاریکراویان بە وردبینی ١٠٠لەسەدی پێکا و لەناوبرد.
هاوکات لەگەڵ هاویشتنی ئەو موشەکانە، ١٠ درۆنی شەڕکەری هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ئامانجە دیاریکراوەکانیان پێکا.
ئەم مەشقە بەرفراوانە سەربازییەی ئێران کاردانەوەی لە لایەن بەریتانیاوە بەدواوە هات و لەندەن ناڕەزایەتی دەربڕی.