ئێران: بەربەستی 60لەسەد لە پیتاندنی یۆرانیۆم نابەزێنین

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران یۆرانیۆم پیتاندن ئەتۆمی


Dec 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆكی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: تەنانەت ئەگەر لایەنەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی شكستبهێنن لە زیندووكردنەوەی و سزاكانی ئەمریكاش لەسەر تاران هەڵنەگیران پیتاندنی یۆرانیۆم 60لەسەد تێناپەڕێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد ئیسلامی، سەرۆكی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ شەممە بۆ سپۆتنیک، ڕایگەیاند: هەموو ئامانجەكانمان لەوەی پەیوەندی بە پیتاندنی یۆرانیۆمەوە هەیە پڕكردنەوەی پێداویستییە پیشەسازی و بەرهەمهێنانەكانە، بەهەمان شێوە پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی بەكاربردنە لەو شمەكانەی ئەمڕۆ وڵاتەكەمان و هاوڵاتییەكانمان دەیانەوێت.
ئەم لێدوانە لەكاتێك دایە بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی ئەم حەوتەیە خولی نوێی دانوستانی ڤییەنا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەکاتەوە.