"سنە" پایتەختی کتێبی ئێران

(0) / / فرهنگی / سنە زایەڵە کتێب کوردستان


Dec 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

سنە ناوەندی پارێزگای کوردستان بوو بە هەڵبژێردراوی حەوتەمین خولی پایتەختی کتێبی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، جێگری کاروباری فەرهەنگیی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، نووسینگەی توێژینەوە و بەرنامەداڕشتنی کولتووری، بنکەی هاوئاهەنگیی شار و گوندەکانی هۆگری کتێب و دیکەی دامەزراو و ڕێکخراوەکانی هاوکار، ئەمڕۆ دووشەممە شەشەمی سەرماوەز ١٤٠٠ی هەتاوی، مەراسیمی هەڵبژاردن و ناساندنی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران بەڕێوە چوو.

 لە نێو شارە دەرچووەکانی قۆناغی کۆتایی کێىبەرکێی وەرگرتنی نازناوی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران، شاری "سنە" وەک شاری براوە، هەلبژێڕدرا و دەستنیشانکرا.