شەش ملیارو 500 ملیۆن دینار؛ بڕی هاوکاریی کۆکراوە بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی هەولێر

(0) / / کردستان / زایەڵە ئومێد خۆشناو هەرێمی کوردستان لافاو هەولێر


Dec 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا شەش ملیارو 500 ملیۆن دینار هاوكاری بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر كۆكراوەتەوە.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئۆمێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "نزیکەى سێ ملیار دینار هاوكاری سەرەتایی بەسەر زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێردا دابەشكراوە". وتیشی، بەهۆی لافاو یەكەمی هەولێرەوە زیانی زیاتر لە 5 ملیار دینار و لافاوی دووەمیش بەپێی خەمڵاندنەكان زیاترە لە 21 ملیار دینار، "چونکە بەهۆی لافاوی دووەمەوە دوو هەزار و 717 خانوو بەتەواوی لەناوچوون، هەزارو 26 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەركەوتوەو بەشێكی زۆریان بەتەواوی لەكاركەوتون، 375 خانووش زیانیان بەركەوتوە."  
پارێزگاری هەولێر لەبارەی زیانەكانی لافاوی دووەم كە رۆژی 17ی کانونی یەکەمی 2021 ڕووی دا و بەهۆیەوەو زیانی گیانی و ماڵی زۆری لێكەوتەوە ڕایگەیاند، بەپێی خەمڵاندندەكان زیانی زیاتر لە 21 دینار بووە، بەپێی ئامارەكانیش سێ هەزارو 276 فۆڕم لەلایەن زیانلێكەوتوانەوە پڕكراوەتەوە كە بەشێكیان تەنها ناو ماڵیان لەدەستداوە، بەشێكیان خانوەكانیان و بەشێكی تریان ئۆتۆمبێلیشیان، بەڵام دوو هەزارو 717 خانوو بەتەواوی لەناوچوون، هەزارو 26 ئۆتۆمبێلیش بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان بەركەوتوەو بەشێكی زۆریان بەتەواوی لەكاركەوتون، هەروەها 375 خانووش زیانیان بەركەوتوە.  
لەبارەی بڕی ئەو پارەیەی بۆ قەرەبووكردنەوەیان كۆكراوەتەوە وتی: تائێستا 6 ملیارو 500 ملیۆن دینارو چوەتە سەر ئەو هەژمارە حسابیەی داماناوە، بەغدا دوو ملیاری بۆ داناین، بەڵام رەتمانكردوەو داوا دەكەین زیادی بكات.