نوێ ترین هەڵوێستی ئێران لە سەر دانوستانەکانی ڤییەنا؛ هیچ مەرجێک قبووڵ ناکەین

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەتۆمی خەتیب زادە


Jan 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی وێڕای ئاماژە بە هەندێ پێشوەچوون لە دانوستانەکانی ڤییەنا لە سەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تاران زیاتر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هیچ شتێک و مەرجێک قبووڵ ناکات و لایەنی بەرانبەریش دەبێ لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە هەڵسوکەوت بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە لە لێدوانێکدا بۆ عەرەبی جەدید، باسی کە بەرەوپێشچون لە دانوستانەکانی ڤییەنا کرد .
ئاماژەی بەوەش دا؛ دانوستانەکان لە ڤییەنا تەرکیزی خستۆتە سەر هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران و بەدواداچوون بۆ ڕاستی هەنگاوەکان لەو پێناوەدا و پێدانی دەستەبەریی بۆ پێشگرتن لە دووبارە چوونەدەرەوە لە ڕێککەوتن.
ڕاشیگەیاند: بەرەپێشچوونەکان لە دانوستانەکان هاوپێوەند بە پابەندییەکانی لایەنی بەرانبەر کەمتر بووە و هەر بۆیە لە ئێستادا تۆپەکە لە زەوینی ئەمریکا و لایەنی ڕۆژئاواییە.
خەتیب زادە جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئێران ئۆلتیماتۆمی ساختە قبووڵ ناکات.