سێ ڕۆژ پشووی فەڕمی لە هەرێم دەدرێتە ناوەندەكانی خوێندن

(0) / / کردستان / زایەڵە پشوو ناوەندی خوێندن تاقی کردنەوە


Jan 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەست بە تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم بكرێت و تاقیكردنەوەكانیش ماوەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ڕۆژی 10ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكات و ماوەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت.
ئاشكراشیكرد، دوابەدوای تاقیكردنەوەكان سێ ڕۆژ وەك پشوو دەدرێتە ناوەندەكانی خوێندن كە ڕۆژەكانی 22 و 23 و 24ی ئەم مانگە دەگرێتەوە.
ئەمساڵ بەهۆی كەمبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنەبەری ڕێكارەكانی خۆپارێزی، پڕۆسەی خوێندن زۆر بە باشی بەڕێوەچوو، ئەمەش لەكاتێكدایە لە دوو ساڵی ڕابردوو بەهۆی كۆرۆناوە كەمترین ڕۆژ ناوەندەكانی خوێندن وانەی تێدا خوێندرا، ئەمەش كاریگەری نەرێنی هەبوو لەسەر ئاستی زانستی خوێندكاران.