مستەفا کازمی: شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس لە ڕۆژانی دژواردا ئیلهام بەخشی ڕۆحیەتی شەهیدبوون بوون

(0) / / عراق / زایەڵە مستەفا کازمی قسم سولەیمانی


Jan 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزایرانی عێراق، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە فەرماندەکانی سەرکەوتن بە سەر داعشدا پێشەوا و پێشەنگی هەموو سەربازانی عێراق بوون کە لەگەڵ تیرۆریسمی داعشیدا شەڕیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بۆ ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس سەردارانی سەرکەوتن بە سەر داعش دا ڕایگەیاند: تاوانی گەورەی تیرۆرکردنی سەردارانی سەرکەوتن بەسەر داعشدا قەت لە مێژووی ئەم وڵاتە لەبیر ناچێت و بە زیندوویی دەمێنێتەوە و چرای ڕێگەی هەر کەسێک دەبێت کە بە دوای ئازادی و ئاشتییە.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق وێڕای بەرزنرخاندنی یادی شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ڕێگای ئەوان بۆ سەرکەوتن بە سەر تیرۆردا بەردەوام دەبێت.